په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: بەمزووانە سێ موچه‌كه‌ی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت
  2021-04-28       400       
تا ئێستا لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، بەمزووانە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

باڵانبۆ محەمەد، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی راگەیاند، لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە لەبەرئەوەی سێ مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن، مووچەكانیشیان لەلایەن ئەمریكییەكانەوە بۆ دابیندەكرێت، بۆیە لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ‌هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ مووچەكانیان دابەشناكرێت.

دەشڵێت، ئەو سێ مووچەیەی پێشتر وەریانگرت هی ساڵی رابردوو بوو، بەمزوانەش سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن، كە هی ئەمساڵە، بەڵام كاتەكەی دیارینەكراوە.

لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە لە 14 لیوا پێكهاتوون و مانگی رابردوو مووچەیان بەبێ لێبڕین بەسەردا دابەشكرا، هەرچەندە بڕیاربوو هەر لەو مانگەدا سێ مووچەی تر وەك قەرەبووی مانگەكانی رابردوو وەربگرن، بەڵام بەووتەی بەرپرسانی پێشمەرگە بەهۆی ئەوەی پارەكە نەخراوەتە سەر هەژمارەی بانكی وەزارەتەكە تائێستا ئەو سێ مووچەیە دابەشنەكراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×