داواده‌كرێت پاڵاوگه‌ یاساییه‌كانى هه‌رێم بكه‌ونه‌كار
  2021-04-28       326       


لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و داواده‌كات، "پاڵاوگه‌ یاساییه‌كانى هه‌رێم بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانى ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ونه‌كار"، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش به‌سێ خاڵ هۆكارى ئه‌و پێشنیازه‌یان ئاشكراده‌كات.

ئاوێنه‌: عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌یاداشتێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داوایكردوه‌، ئه‌و یاداشته‌یان ئاراسته‌ى (ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى كوردستان) بكرێت كه‌ به‌هۆى گرانى نرخ‌و خراپى كوالێتى به‌نزین‌و گازوایل، پێشنیازده‌كه‌ن پاڵاوگه‌ یاساییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانى ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ونه‌ كار.

سه‌رۆكى لیژنه‌ى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان نوسیویه‌تى:"ئه‌مه‌ش له‌سێ ڕوانگه‌وه‌ خزمه‌ت به‌كوردستان ده‌كات، یه‌كه‌میان، به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌كوالێتیه‌كى باش بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كات‌و مه‌ترسى ژینگه‌یی كه‌مده‌كاته‌وه‌".

هۆكارى دوه‌میشى ڕونكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، " نرخى به‌رهه‌مى نه‌وتى داده‌به‌زێت‌و ڕێگه‌ له‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌دان ملیۆن دۆلارى كوردستان ده‌گرێت، سێه‌میش، له‌ڕوى داهاته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم سودمه‌ند ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان داهاتیان زیاتره‌ له‌وه‌ى وه‌ك نه‌وتى خاو بفرۆشرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×