نێچیرڤان بارزانی: دەبێت گرنگی بە كولتووری پێكەوەژ‌یان و لێبوردەیی بدرێت
  2021-04-28       287       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت لەهەرێمی كوردستان گرنگی بە كولتوری پێكەوەژیان و لێبوردەیی بدرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە میتیا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد كە دوای دەستبەكاربوونی، جاری یەكەمە بە فەرمی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق سوپاس و پێزانینی ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە بۆ ئەو پێشوازییەی لەپاپای ڤاتیكان كرا لەكوردستان كە مانگی رابردوو ئەنجامیدا، هەروەها سوپاسی كوردستانی كرد كە لەگەڵ ئاوارەكانی دیكەی عێراق دەرگای بەڕووی ئاوارە كریستیانەكاندا كردەوە و داڵدەی دان، ئاماژەی بەوەشدا كە لە ڤاتیكان بە بایەخ و رێز و ستایشێكی زۆرەوە لەم هەڵوێستە و لە كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و یەكدی قبووڵكردن لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت.

نێچیرڤان بارزانی كردنەوەی زانكۆی كاتۆلیكی لە عەنكاوە بە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنی لە قەڵەمدا و جەختیكردەوە كە پەروەردە بناغەی سەرەكیی كۆمەڵگەیەكی باش و پێشكەوتووە، بۆیە دەبێ ئەوپەڕی گرنگی بە كوالێتیی خوێندن و كولتووری پێكەوەژ‌یان و لێبوردەیی بدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×