2021-04-28   2153     
ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات كه هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به‌پێی زانیاری ئه‌و ماڵپه‌ره بێت، ئه‌وه دواین بارانبارینی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت.
ئاوێنه: ماڵپه‌ری ئه‌كوا وێزه‌ر-ی ئه‌مریكی تایبه‌ت به بواری كه‌شوهه‌وای جیهان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی ئایاری 2021، باران له به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت و ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت، ئه‌مه‌ش دواین بارانبارین ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌دا.
ماڵپه‌ره‌كه پێشبینیش ده‌كات، له رۆژی 4ی ئایاره‌وه، پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رو 30 پله به‌رزببنه‌وه و تا رۆژی 11ی ئایار ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی نیسانی 2021، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به بڕی جیاواز بارانی پچڕ پچڕ باری.
ئەکواوێزەر لە ساڵی 1962 لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
ئەو ماڵپەڕە لە چوار شوێنی جیاوازی ئەمریکادا ئۆفیسی هەیە کە ئەوانیش روکفلر لە مانهاتن و ویتشایا و کانساس و ئۆکلاهوما و هەروەها لە مۆنتریال و دبلن و تۆکیۆ و سیۆل و پەکین و مۆمبایش بارەگای هەیە.