تەندروستی:شەربەتی ژمارەیەك دوكان شیاوی بەكارهێنان نین
  2021-04-28       322       

لەسلێمانی ژمارەیەك دوكانی دروستكردنی شەربەت داخران، خۆپاراستنی تەندروستیش دەڵێت:شەربەتەكانیان مەرجە تەندروستیەكانیان تێدا نیەو شیاوی بەكارهێنان نین.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت: دوابەدوای ئەو پشكنینە چڕانەی تیمەكانی چاودێری تەندروستی، لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجامیاندا بۆ پشكنینی هەندێ دوكانی دروستكردنی شەربەت لەناو شاری سلێمانیداو وەرگرتنی نموونە لە شەربەتەكانیان بۆ پشكنین لە تاقیگەدا، لەئەنجامدا دەركەوت كە شەربەتەكانیان مەرجە تەندروستیەكانیان تێدا نیەو شیاوی بەكارهێنان نین.

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رونیشیكردوەتەوە: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستیەوە  بڕیاردرا بەداخستنی 8 دوكانی شەربەت دروستكردن و  دوكانێكی شیرینی، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین لە هەرشوێنێك دیاردەی ناتەندروستیان بینی تیمەكانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگاداربكەنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×