عەلی حەمەساڵح: پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازی، هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەكڕێت
  2021-04-28       1634       

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە شێوازی بەشداری حیزبەكەی لە حكومەتی هەرێم دەگرێت و دەشڵێت"پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازی هەڵسوڕاوی گۆڕان دەكڕێت."

ئاوێنە: قسەكانی عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە هاتن كە هەریەكە لە عەبدوڵای كوێخا موبارەك (كە پێشتر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بوە)و مەلا سەربەست، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییان بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردوە.

عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ئەوانەی بەنایاسایی لەسەر گۆڕان نانبڕاو کران ناگەڕێنەوە، بەڵام پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازی ھەڵسوڕاوی گۆڕان دەکڕێت."

عەلی حەمەساڵح هەروەها رەخنەی لە رێككەوتنی حزبەكەی بۆ بەشداری لە حكومەت گرتوەو رایگەیاندوە"جگەلەوەی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا، گەندەڵی حوكمڕانی تەنیوە."


ئەمە ڕێککەوتنی حکومەت بوو!! جگە لەوەی ڕێککەوتن جێبەجێنەکرا، گەندەڵی حوکمڕانی تەنیوە.. ئەوانەی بەنایاسایی لەسەر گۆڕان...

Posted by Ali Hama Salh on Wednesday, April 28, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×