وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت
  2021-04-28       643       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام و دەبێت وەزارەتەكەش پڕۆگرامی هەردو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان پوخت دەكاتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا  کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوەو تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەڕەتی تا ١١)ـی ئامادەیی."

جەختیشی كردۆتەوە كە "وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە خوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بڕیاریداوە لە پێناو بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر."

بەپێویستیشی زانیوە كە  تا ئەو کاتە بەتەواوی پابەندبون و سودوەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و لەڕێگەی کەناڵی تەلەفزیۆنی  پەروەردەییەوە هەبێت و هەمو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات  لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوەو تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەرەتی تا ١١)ـی ئامادەیی. ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لەپێناو بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبون و سودوەرگرتن لە وانەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەمو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە 
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×