نەوەی نوێ کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەندكرد
  2021-04-28       1567       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكۆبونەوەیەكدا لیستی كاندیدەكانی جوڵانەوەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەندكرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە چوارچێوەی ئامادەکاریی و تەواوکردنی رێکارەکان و دیاریکردن و پەسەندکردنی کاندیدانی جوڵانەوەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی بەسەرپەرشتی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەكە کۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا میوانداری لەو کاندیدانە کرا کە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکراون و پاش گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندنی لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەکەو کاندیدەکان، ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لیستی کاندیدانی خۆی پەسەند کرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×