وەزارەتی دارایی دەڵێت: پەرلەمانتارێكی یەكێتی "تۆمەتی ناڕەوا"ی داوەتە پاڵ وەزارەتەكەیان
  2021-04-28       465       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لێدوانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان  بە "تۆمەتی ناڕەوا" ناودەبات كە وتبوی، لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گرمركی بۆ دو كۆمپانیای هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ سەربە وەزارەتی دارایی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نوسینێكدا ڕاگەیاندوە كە؛ لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گومركی بۆ دو كۆمپانیای هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی ناڕە‌واو ناڕاست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی ناوی ئە‌و دو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرك ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌و ھە‌مو لایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبونە گومركییەكان كە‌ كراون بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجام دەدرێن."

هەروەها جەختی كردۆتەوە كە "هەمو ئەو لێخۆشبونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابوری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش‌ نە‌دە‌بو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركە‌‌وە‌

پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نوسینێكدا ڕاگەیاندوە كە؛ لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گومركی بۆ دو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی ناڕە‌وا و ناڕاست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی ناوی ئە‌و دو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.

سە‌رە‌تا‌ ئێمە‌ بۆ هەمو لایەكی روندە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌ و ھە‌مولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبونە گومركییەكان كە‌ كراون بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجام دەدرێن.

هەمو ئەو لێخۆشبونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و  بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابوری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش‌ نە‌دە‌بو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات. 

سە‌یریش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە‌ لە‌سە‌ر بابتێك بكات بێ ئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.  

بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرك
٢٨ی نیسانی ٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×