سلێمانی؛ سەرجەم دەستگیركراوانی رێپێوانی دژبە هێرشی توركیا ئازادكران
  2021-04-28       820       
ژمارەیەك لە دەستگیركراوان دوای ئازادكردنیان

دوای 72 سەعات لە دەستگیركردنیان، ئەمشەو چوارشەممە سەرجەم ئەو دەستگیركراوانە ئازادكران كە بەر لە ئەنجامدانی رێپێوانێك لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران و لەنێویاندا رۆژنامەنوسێك هەبو.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆژنیوز، ئەمشەو سەرجەم دەستگیرکراوانی شەوی 25ی نیسانی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ئازادكران کە بەر لە ئەنجامدانی رێپێوانێك دژبە هێرشەكانی توركیا، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کرابون.

سەرجەم دەستگیرکراوان پێکهاتبون لە 55 کەس، تا ئێوارەی ئەمڕۆ نۆ کەسیان ئازادکران کە یەکێکیان ڕێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات بو، کەمێک بەر لە ئێستاش ئەو 46 کەسەی کە لە زینداندا مابون ئازادکران.

بڕیاربو شەوی 25ی ئەم مانگە ڕێپێوانێک لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی باشوری كوردستان، ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕێگریی لێکراو ژمارەیەكییان لێ دەستگیركرا كە ئەندام و لایەنگری تەڤگەری ئازادی بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×