ئێران دوو مێرمنداڵی به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌ستگیر كرد
  2021-04-29       396       

هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە، بە گومانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێیان کردوون.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە 28ی نیسانی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 16 ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی و نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌ رایگەیاندووه‌، ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×