ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت
  2021-04-29       798       

دوای ئەوەی 25ی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان به‌ لێبڕینی 21% دابەشکردنی موچەی دەستپێکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دواین فەرمانگە کە فەرمانبەرانی خانەنشینی شارستانین موچە وەردەگرن و بەوەش دابەشکردنی موچە بۆ مانگی نیسان کۆتایی دێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە کە  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، رۆژی یەکشەممە بەرواری 2021/4/25 دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی (نیسان/4) و لەماوەی هەفتەیەکدا و تا رۆژی 29ی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی نیسان موچەی خانەنشینی شارستانی دابه‌شدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە هەمان میکانزمی پێشو دەبێت، واتا بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە باڵاکان.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×