عەلی حەمە ساڵح ڕونکردنەوە لەبارەى داھاتی باج و گومرگ دەدات
  2021-04-29       406       

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ڕونکردنەوە لەبارەى داھاتی باج و گومرگ دەدات و دڵنیایش دەدات لەوەی لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبن.  
  
ئاوێنه‌: عەلی حەمە ساڵح  لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە "بۆ یەک ساڵ داھاتی باج و گومرگی ھەموو کوردستان ترلیۆنێک و ٦٨٢ ملیۆن دیناربوە، داھاتی قاچاخی و کۆمپانیاکاری بەرپرسەکان لە خاڵە سنوریەکان دوو ھێندەی ئەو پارە بوە کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی؟ بەرپرسە دزو فاسدەکان ناڕاستەوخۆ تەوژمێکیان دروستکردوە، خەڵک تاقەتی نەمێنێ گوێ لەو زانیاریانە بگرێت باس لە دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیان دەکات. بۆ ئەوەی کەس باسی تاڵانیان نەکات و ئەوانیش لە پاڵ دزی شارەوەدا خۆیان وەک ئەھلی خێر و ئاوەدانی پیشان بدەن.  

عەلی حەمەساڵح دڵنیایش دەدات لەوەی بەردەوامبێت لەو ڕەخنەو داواکارییانە   بەڵام نا ئەگەر سەد حەملەی واش ھەبێت ناھێڵین ئەم تروسکایەی ماوە کۆتایی پێبێت.  

باسی لەوەشکردووە، چەند ڕۆژێکە بە وردی لێکۆڵینەوە لەو داھاتی باج و گومرگە دەکەم کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و (تێکڕای داھاتی خاڵە سنوریەکان بۆ مانگێکی پار ساڵ ٩١ ملیار دینارە!! بەرپرس و حزبەکانیان بە قاچاخی کۆمپانیاکاری دوو ھێندەیان دەستکەوتوە، تێکڕای باج بۆ مانگێکی پار ساڵ ٤٠ ملیۆن دۆلار ھاتوەتە خەزێنەی گشتی! گەورە کۆمپانیاکانیان باج نادەن ئەوەی بۆری نەوت و گەورەترین پاڵاوگەی نەوت و گەورەترین کێڵگەی نەوت( ٣٨٪‏  نەوتی ھەموو کوردستان) ، وێستگەی کارەباو کارگەی چیمەنتۆ و .....ھتدی ھەیە و ناوی کارەباجێکی نەداوە جێگای باس بێت!! ئەمە بۆ گەورە کۆمپانیاکانی تریش ڕاستە!!  

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەسە مانەوە لە حکومەتێک ئەمە حاڵی بێت!! بچوکترین خاڵی کارنامەو ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات و زەوی نەوەکانی ئایندەش بدزێت، میللەتیش بێ موچە بکات و بەرپرسەکانیان خاونی سەدان ملیۆن دۆلارو چەندین کەناڵ و کۆمپانیا بن و خەریکی کڕینی کادرەکانیشت بن"!  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×