نەپەگە: هێرشەکان تێکبشکێندرێت دەسەڵاتی ڕژێمی ئەنقەرە هەڵدەوەشێتەوە
  2021-04-29       1020       

نەپەگە ڕایگەیاند ''ئەگەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم هێرشانەدا ئەنجامێک بەدەست نەهێنێت، دەسەڵاتی فاشیستیش بە تەواوەتی تێکدەشکێت و ڕژێمی ئەنقەرە هەڵدەوەشێتەوە، نەپەگە داواشی لە گەلی کورد کرد کە بە شێوەیەکی نەتەوەیی بەرخۆدان بکەن''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، ڕوو لە گەریلاکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەپەگە-دا هاتووە: چاوەڕێی هێرشی دەوڵەتی تورک بووین، نێوان ئێمە و دوژمن لە ئاستێکی بەرزدا دەبێتە گۆڕەپانی حەساب پرسینەوە.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەگەر دەوڵەتی تورک لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئەنجامێک بەدەست نەهێنێت، ئەمە دەبێتە تێکچوونی ئەنقەرە و هاتووە: ساڵی ٢٠٢١ بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ساڵی شەڕی مان و نەمانە، ئەگەر سەربکەوێت دەمینێت و ئەگەر تێکیش بشکێت، نامینێت.

نەپەگە ڕاشیگەیاندووە: نامانەوێت تەنیا پاراستن بکەین، دەمانەوێت دوژمن تێکبشکێنین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین، بە شێوەیەکی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە دەوەستینەوە و بەرخۆدانی نەتەوەیی دەکەین، نەتەوەکەمان پێویستی بەمەیە.

لە کۆتاییشدا داوای لە گەلی کورد کردووە کە بە شێوەیەکی نەتەوەیی بەرخۆدان بکەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×