تۆمارکردنی بایۆمەتری رادەگیرێت
  2021-04-29       354       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە ١ی ئایارەوە پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری رادەگیرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" لە بەرواری ١ی ئایارەوە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەوەستێت و تەنها پرۆسەی دابەشکردنی کارت بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە پێی ئەو خشتەیەی دایناوە لە رۆژانی داهاتوودا هەوڵەکانی لە دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بایۆمەتری چر دەکاتەوە و پڕۆسەکانی راهێنان بە کارمەندەکان و رێکخستن و بڵاوکردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان بەردەوامیان دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×