2021-04-29   821     
له‌ئەمڕۆوه پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و شه‌پۆله‌كه‌ش تاوه‌كو شه‌وى شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێواره‌ى شه‌ممه‌ش له‌هه‌رێمى كوردستان بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام سنورى پارێزگاى سلێمانى ناگرێته‌وه.
ئاوێنه: له‌مڕۆوه پله‌كانى گه‌رما به‌رزبونه‌وه تۆمارده‌كات‌و تاوه‌كو ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ش پله‌كانى گه‌رما به‌به‌رزى ده‌مێنێته‌وه.
له‌ئێواره‌ى شه‌ممه‌وه پله‌كانى گه‌رما به‌گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كات‌و بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا پێشبینیده‌كرێت، ئه‌و شه‌پۆله سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و گه‌رمیان ناگرێته‌وه‌و زیاتر سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌گرێته‌وه.