زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە، بە ڕۆژنامەیەکی بەریتانیی ڕاگەیاندوە، کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دەوڵەتی تورک سێ جار چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە.
AawEne: زاگرۆس هیوا وتهبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان، بە ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستاری بەریتانیی ڕاگەیاندوە، لهماوهی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورك سێ جار چهكی كیمیایی له ناوچەکانی ئامێدیی و مام ڕەش و ئاڤاشین بەکارهێناوە.
ئاماژهی بهوهش كردوه، بههۆی بۆردوومانی فڕۆكهكانی توركیا ٧٦ گوند، لهناوچهكانی ئامێدی بێبهشبوون له كارهبا و زۆربهی ناوچه دارستانهكان زیانیان پێگهیشتوه.
لەبارەی زیانەکانی گەریلاشەوە، ڕایگەیاندوە، هیزەکانیان زیانێکی ئەوتۆیان پێنەگەشتوە و لایەنی کەمیش ٣٨ سەربازی تورکیا سزادراون.