ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: چاكبونەوە زیاترە لە توشبون
  2021-04-29       445       

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 11 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە نۆ توشبویان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 800 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 868 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 907 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 9 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×