د. سەباح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: تا كۆتایی ئه‌مساڵ ھه‌فتانه ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی فایزه‌ر ده‌گاته سلێمانی و پڕۆسەی دابەشكردنی ڤاكسینیش بەردەوامی دەبێت.
ئاوێنە: د.سه‌باح ھه‌ورامی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی رایگه‌یاند: تا كۆتایی ئه‌مساڵ ھه‌فتانه ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی فایزه‌ر دێته سلێمانی و بڕیاره له‌م رۆژانەشدا 15 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی سینۆفارمی چینیش بگاته ده‌ستیان.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی، له‌ماوه‌ی رابردودا جگه له‌و دو جۆره ڤاكسینه، ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكای به‌ریتانیش گه‌شتوه‌ته ده‌ست ته‌ندروستی سلێمانی.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌رده‌وامی ده‌بێت.