هۆشیار عومەر: عەبدوڵا كوێخا موبارەك هیچ پەیوەندییەكی بە گۆڕانەوە نەماوە
  2021-04-29       1487       

هۆشیار عومەر، رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیلۆماتییەكانی گۆڕان سەبارەت بە هەواڵی پەیوەندیكردنی عەبدوڵا كوێخا موبارەك بە ریزەكانی پارتییەوە رایگەیاند، ناوبراو ئازادەو هیچ پەیوەندییەكی بەگۆڕانەوە نەماوە. دەشڵێت: "بەشێکی زۆر لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن لەبەر کۆمەڵێک لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی لە بنەمادا مەرامی دیکەیان هەیە."

ئاوێنە: هۆشیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە روداوی راگەیاند: عەبدوڵا كوێخا موبارەك چەندین ساڵە لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا هیچ پێگەیەکی رەسمی نییە و شوێنەکەی پڕکراوەتەوەو وتیشی"لە چەند ساڵی رابردو هێندەی بەناوی ناڕازییەوە هێرشی کردوەتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر لایەنەکانی دیکە قسەی نەکردوە. بەمە دەرکەوت بەشێکی زۆر لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن لەبەر کۆمەڵێک لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی لە بنەمادا مەرامی دیکەیان هەیە."

هۆشیار عومەر هەروەها وتیشی"ئێمە هیچ لێدوان و کۆمێنتێکمان لەسەر ئەو پرسە نییە. بۆخۆی ئازادە، چونکە چەندین ساڵە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نەماوە."

رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی هۆکاری وازهێنانی ئەو کەسانە لە گۆڕان، وتی"لە چوار ساڵی رابردودا ئەوەی وازی لە گۆڕان هێناوە یان لەترسا بوە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی، یان لە دۆسیەیەکی گەندەڵی تێوەگلاوە و دیسان ئێمە ناتوانین بیپارێزین، چونکە هێزی چەکدارمان نییە و هێزەکان بەدەست لایەنەکانی دیکەوەن. هەشە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆیانەوە هەیە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×