بانکی خوێنی هەڵەبجە
رهتیدهكاتهوه به پاره خوێنیان فرۆشتبێت و دەشڵێت: تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک
لەبەرامبەر پێدانی خوێن بە نەخۆش وەرنەگیراوە، ئەگەرچی بەپێی رسوماتی حکومی لەبەرامبەر
هەر خزمەتگوازییەکی تەندروستیدا بڕێک پارە بە شێوەی پسوڵە وەردەگیرێت.
ئاوێنە: بانكی خوێنی ههڵهبجه لە
رونكردنەوەیەكدا "تۆمهتهكان"ی دكتۆرێكی به ناوی "باخان"
رهتكردەوەو رایگهیاند"لە بانکی خوێنەکانی دیكەی کوردستان لەبەرامبەر پێدانی
یەک یەکەی خوێن بە نەخۆش بڕی 2.500 دینار بۆ نەخۆشخانە حکومیەکان و بڕی 16.000 دینار
بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەکان وەردەگیرێت".
ھەروەھا ھاتوە"لەبەر
ئەوەی بانکی خوێنی هەڵەبجە تازەیە و پێشتر نەبوەو تا ئێستا رێنمایی تایبەت بە وەرگرتی
ئەو رسوماتەمان بەدەست نەگەیشتوە و وەرگرتنی هەر پارەیەک لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا
دەبێت پاڵپشت بێت بە نوسراوی تەندروستی لەسەر بنەمای رێنمایی و بڕیاری وەزارەتی تەندروستی
دەتوانرێت پارە وەربگیرێت".
بانکی خوێنی هەڵەبجە
جەختیكردەوە "تەواوی خوێنبەخشانی شارەکە دڵنیا دەکەینەوە خوێنی بەخشراوی ئێوە
بە ئەمانەتەوە دەگەیەنرێتە کەسوکارە نەخۆشەکانی خۆتان."