پێنج رێكار لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە هیندستان دەگەڕێنەوە
  2021-04-29       696       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج رێكاری خۆپارێزی بۆ ئەو هاوڵاتیانە ئاشكراكرد كە لە هیندستانەوە دەگەڕێنەوە، ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی زنجیرەیەكی نوێی كۆرۆنا لەو وڵاتە كە بەشێوەیەكی مەترسیدار تەشەنەدەكات.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیەی كردوە، داوای كردوە ئەم پێنج رێكارە بۆ ئەو هاوڵاتیانە بگیرێنەبەر كە لە هیندستانەوە دەگەڕێنەوە:

1.كەرەنتیكردنی ئەو كەسانەی بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەو وڵاتەوە دێن بۆ ماوەی 14 رۆژ لەگەڵ ئەنجامدانی پكشنینی پی سی ئاڕ بۆ هەر هاوڵاتییەك.

2.جیاكردنەوەی كەسانی توشبوی سەلمێنراو بە پشكنین لەو دەزگا تەندروستیانەی كە تایبەتن بە كەرەنتینكردن لەگەڵ گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و چارەسەر بەپێی پێویست و بەگوێرەی پرۆتۆكۆلەكان.

3.وەرگرتنی پشكنینی دوەمی پی ئاڕ سی بۆ كەرەنتینكراوەكان پاش تێپەڕبونی حەوت رۆژ لە پكشنینی نێگەتیفی یەكەم.

4.ئەگەر هاتو پشكنینی دوەمیش نێگەتیف بو، ئەو كەسانە لە ماڵی بۆ هەفتەی سێیەم كەرەنتین دەكرێن و چاودێری دەكرێن لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە بەپێی شوێنی خۆیان.

5.نمونەیەكی پشكنین وەردەگیرێت لە كۆتایی ماوەی كەرەنتین لە ماڵەوە لەگەڵ وەرگرتنی رێكارەكانی خۆپارێزی و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×