داقوق؛ لە هێرشێكدا ژمارەیەك پۆلیس كوژران
  2021-04-30       419       

شەوی رابردو ژمارەیەك "چەكداری داعش" لە گوندێكی نزیك قەزای داقوق هێرشیان كردۆتەوە سەر هێزە عێراقییەكان و لە ئاكامدا سێ پۆلیس كوژراون و ژمارەكی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ئیدریس حاجی عادل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی رەسمی حزیەكەی راگەیاند: شەوی رابردو لەبازگەی شیمالی لەگوندی كەنیسە كە 500 مەتر لە قەزای داقوقەوە دورە لەلایەن داعشەوە هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیسی قەزای داقوق.

وتیشی: سەرەتا لەهێزەكانی سوپای عێراق دراوەو هێزەكانی پۆلیسی داقوق بەهانایانەوە چون، دواتر لەلایەن داعشەوە لەوانیش دراوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ پۆلیس كوژراون و سێی تریش بریندارن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×