كەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە
  2021-04-30       494       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(هەینی)ی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و سبەینێش(شەممە) ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیەو هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی باشوری كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی كەشناسی هەرێم، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی باشور لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركراویش لە سلێمانی 35 پلە، لە دهۆك 34 پلە، لە هەولێر 36 پلەو لەكەركوك 38 پلەی سەدی دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینیشی كردوە كە ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم سبەی شەممە بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت و وتوشیەتی، لە پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك هەیەو لە پارێزگای كەركوكیش ئەو ئەگەرە دەكەوێتە درەنگانی شەو.

هەروەها هێمای بۆ ئەوە كردوە كە هەر سبەینێ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی سوك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك هەیە.

بەپێی كەشناسی هەرێم سبەی پلەكانی گەرما لە چاو ئەمڕۆ كەمێك دادەبەزن و بەشێوەیەك بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سلێمانی 33 پلە، لە دهۆك 31 پلە، لە هەولێر 33 پلەو لەكەركوك 35 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×