كفری..سێ رۆژی لەسەر یەك كارەبا بۆ ماوەی 12 سەعات دەكوژێنرێتەوە
  2021-04-30       321       

كارەبای گەرمیان رایگەیاند، لە سێ رۆژی سەرەتای مانگی داهاتودا رۆژانە 12 سەعات كارەبا لە قەزای كفری و ناحیەكانی دەكوژێنرێتەوەو لە قەزای كەلارو ناحیەكانیشی ئەگەری كەمبونەوەی هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەكەی كرد كە لە رۆژانی 1 و 2 و 3ی 5ی 2021 لە سەعات 5ی سەرلەبەیانییەوە تا 5ی ئێوارە كارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەکوژێتەوەو هەروەها کارەبای قەزای کەلارو ناحیەکانی ئەگەری کەمبونەوەی هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەكە هۆكاری ئەوەش "لەبەر بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیانە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان (132kv)."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×