پۆلیسی سلێمانی: دو تۆمەتبار لەسەر كوشتنی گەنجەكەی گەڕەكی راپەڕین دەستگیركران
  2021-04-30       594       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر روداوەكەی شەوی رابردوی گەڕەكی راپەڕینی شارەكە كە تێیدا گەنجێك بەچەقۆ كوژرابو، دو تۆمەتبار دەستگیركران.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"شەوی رابردو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دو دراوسێ‌ دوكان، شەڕو ئاڵۆزی دروست بو و لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی) كە بەچەقۆ هێرشی كرابوە سەر، برینداربو و گیانی لەدەستدا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی روداوەكە كە هەڵاتبو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی روداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریایەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بوە دەستگیركرا."

پۆلیس وتوشیەتی: لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ك. ع. ع. لەدایكبوی 1990)و (ژ. ف. ر. لەدایكبوی 1998) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×