كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دوا ئاماری حیزب و كاندیدە تۆماركراوەكانی ئاشكراكرد
  2021-04-30       502       


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوا ئاماریدا ئاشکرای کرد، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هەزار و ١١٦ کاندید خۆیان تۆمارکردوە و ٢٦٥ حزبیش مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە. هاوکات، "١ی ئایار کۆتایی بە وادەی خۆ تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان دێت."

ئاوێنە: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردەنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی شەممە ١ی ئایار وادەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان کۆتایی دێت.

راشیگەیاند، تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە هەزار و ١١٦ کاندید خۆیان تۆمارکردوە و لە ١ی ئایارەوە هیچ کاندیدێکی دیکە ناتوانێت خۆی تۆمار بکات.

بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ٢٦٥ حزب مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە و ٥١ حزبی دیکەش چاوەڕێن مۆڵەتیان پێبدرێت، هاوکات، ١٢٤ حزبیش بەنیازن بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بکەن.

هەر بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمسیۆن، ٣٨ هاوپەیمانی سیاسی خۆیان تۆمارکردوە و مۆڵەتیان پێدراوە و پەسەند کراون و لەو ژمارەیەش ١٨ هاوپەیمانێتیان بەنیازن بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن. لەکاتێکدا ١١ هاوپەیماێتی دیکە چاوەڕێن خۆیان تۆماربکەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×