هەپەگە: شەش سەربازی تورکیا كوژران
  2021-04-30       644       
له‌ئه‌نجامی‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی‌ نێوان گه‌ریلاو سوپای‌ توركیا، شەش سەربازی تورکیا لەئاڤاشین‌و زاپ كوژران.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -هەپەگە، ئەمڕۆ هه‌ینی‌ ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە بەمشێوەیەیە:

– گەریلاكانی هەپەگەو یەژاستار لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی بەهێز ڕێک دەخەن و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنن. هێزەکانمان بە ئازایەتییەکی گەورە و بە قارەمانی و ڕۆحێکی فیدایی ئاپۆیی، بەرخۆدان دەکەن ‌و هاوكات بە چالاکییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لەسەر هێڵی گەریلایی، ئاستێكی بەرز و تاکتیکی پێشكەوتوو پیشان درا.

لەسەر ئەم بنەمایە ئەو چالاکییانەی لە هەنگاوی (کات كاتی ئازادییە) دا پەرەیانسەند، بەم شێوەیەن:

-٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٣:١٥ و ١٨:٤٥ خولەک، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال، لە شارۆچکەی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامیدیی باشووری کوردستان، دوو کردەوەیان دژی ناوەندی سەربازیی سوپای تورک، ئەنجام دا ‌و لەو دوو چالاکییەدا، لە ئاسمانەوە هێرش کرایە سەر داگیرکەران، ئامانجەكان بە وردی پێكران ‌و چالاكییەكان سەرکەوتن.

چالاکییەكانی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەو جۆرەن:

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان، کاتژمێر ١١:٠٠ داگیرکەران هەوڵیان دا بچنە ناو بەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید سەردار لە هەرێمی ئاڤاشین. هێزەکانمان ئاستەنگیان بۆ دروست كردن ‌و نەیانهێشت داگیركەران پیلانەكەیان جێبەجێ‌ بكەن.

-لە ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٦:٣٠ دا داگیرکەران هەوڵیان دا لە ناوچەی مام ڕەشۆی هەرێمی ئاڤاشین بچنە ناو بەرەکانی شەڕەوە، هەشت جار ناوچەكە بۆردومان کرا و سەرەڕای ئەو بۆردومانە، داگیرکەران توانای پێشڕەوییان نەبوو و هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا.

-لە ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠١:١٥ خولەک، داگیرکەران لە ناوچەی مەرڤانۆس، گردی شەهید سەردار و گردی مام ڕەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین، هێزیان دانا ‌و دواتر كوژراو ‌و بریندارەكانیان گواستەوە. هاوکات هەلیكۆپتەرەكانی دوژمن گوند ‌و ناوچەكانی، گردی مام ڕەشۆ، گوندی مام ڕەش، دۆڵی سێوان، مەرڤانۆس، كانی گا ‌و شەهید ئەردار ‌و شەهید سەردار-یان بۆردومان كرد.

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دا، داگیرکەران هەوڵیاندا لە ناوچەی نێروەی زاپ، جێگیر ببن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و کرانە ئامانج. لە چالاکییەکەدا لە ٣ قۆڵەوە، بە توندی هێرش کرایە سەر داگیرکەران و ٣ داگیرکەر سزا دران ‌و دواتر داگیركەران ناچار بە پاشەكشە كران.

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گردی شەهید مەروان لە هەرێمی زاپ جێگیر بن، هێلیکۆپتەرێک کرایە ئامانج و لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزێك لە هێلیکۆپتەرەکە وەشێنرا، ئاگری لێهەستا ‌و ناوچەكەی بەجێهێشت. هاوكات شەڕ لەسەر گردی شەهید مەروان ڕووی دا ‌و تا کاتژمێرەکانی شەو بەردەوام بوو، کە ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون ڕوون نەبوەتەوە.

– ٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٧:٥٠ چالاکییەک لە دژی ئەو داگیرکەرانەی لەسەر گردی شەهید سەرخوەبوونی هەرێمی زاپ جێگیربووبوون، ئەنجام درا. ئەو سەنگەرەی سێ داگیرکەرن تێدا بوون، کرایە ئامانج و بە توندی لێی درا ‌و بەتەواوی وێران کرا و ٣ داگیرکەر سزا دران. هەروەها داگیرکەرانی دیکەش لەسەر گردەکە کرانە ئامانج و لێیان درا.

لەو چالاکییانەدا بە گشتی ٦ داگیرکەر سزا دران و گورز لە كۆپتەرێكیش وەشێنرا

هێرشی ئاسمانیی

بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەرەكان لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەردەوامە ‌و لەو چوارچێوەیەدا:

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٩:٣٠ ناوچەی تی هەرێمی زاپ، دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە، بۆردومان کرا.

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان هەتا کاتژمێر ٠١:٠٠ هێلیکۆپتەرەكانی دوژمن، ناوچەی تی و ناوچەی جیلۆی بچووک-ی هەرێمی زاپ-یان بۆردومان کرد.

-ڕۆژی ٢٩ی نیسان هەتا کاتژمێر ٠١:٠٠ کۆپتەرەكانی دوژمن گردی زندورا، کێستێ ‌و ناوچەكانی سەر بە هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.

-ڕۆژی ٣٠ی نیسان کاتژمێر ٠٤:٠٠ گردی شەهید سەرحەد لە هەرێمی مەتینا، لە لایەن فڕۆکەكانەوە ٣ جار بۆردومان کرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەكەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×