ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە
  2021-04-30       478       
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی ڕونكردنەوەیەك له‌باره‌ی‌ ڕیزبەندی یان پۆلێنبەندی پەروەردەیی هەرێمی كوردستان‌و عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق بەهیچ شێوەیەك بەشداری ئەو ڕانكیگەی نەكردوەو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-یش چەندینجار هەوڵیداوە کە بچێتە  ناو ڕیزبەندی ئەم پۆلێنكردنانە، بەڵام ڕێکخراوەکان پێیان ڕاگەیاندون کە ئەوان تەنها دەتوانن داتای عێراق وەربگرن‌و پۆلێنی بکەن.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕوونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە:

(سەبارەت بەڕانكینگ و پۆلێنبەندی یٔاستی فێربوون) 

چەند میدیایەك سەبارەت بە ڕیزبەندی یان پۆلێنبەندی پەروەردەیی هەرێمی كوردستان و عێراق بێ یٔەوەی پشت بەسەرچاوەی باوەڕپێكراو ببەستن، ڕاپۆرتی هەڵەیان بڵاوكردۆتەوە. بۆ بەرچاوڕوونی گشتی بەپێویستمان زانی لەم چەند خاڵەدا بابەتەكە ڕوونبكەینەوە:

یەكەم: یٔایا كوردستان پێشتر لە كوێی یٔەو ڕیزبەندەدا بووە تا یٔێستا كرابێتەدەرەوە؟ بفەرموون ڕیزبەندی پەروەردەیی هەرێمی كوردستانمان لە ساڵانی پێشوو نیشانبدەن. تا بزانین پەروەردەی هەرێم لە چ ساڵێكدا و لە چ ڕانكێك و  لە چ یٔاستێكدا بووە، تا یٔێستا دەركرابێ؟ هەر بۆ زانیاری گشتی یٔەم بابەت تەنها پڕ كردنەوەی كاتی  هەندێک لە میدیاكانە وە لە ڕووی زانستییەوە هیچ بنەمایەكی نییە.

دووەم: سەبارەت بە ڕانكینگی داڤۆس وەك لە میدیاكاندا ناوی هاتووە، عێراق بە هیچ شێوەیەك بەشداری یٔەو ڕانكیگەی نەكردوە. هەر وڵاتێك بیەوێت بەشداری لەم ڕانكینگەدا بكات دەبێت سەرەتا زانیاری ورد دەربارەی خوێندن لە وڵاتەكەیدا بدات و تێچووی بەشداریش لە ڕانكینگەكە بدات، كە عێراق بەویستی خۆی بەشداری نەكردوە، سەرەڕای هەموو یٔەوانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ڕانكینگی داڤۆس هەر نەكراوە. 

سێیەم: دوا بە دوای یٔەم بابەتە یٔێمە وەك پلاندانی وەزارەتی پەروەردە پەیوەندیمان بە چەندین ڕێکخراوی نیودەوڵەتی وەك یونسێف و یونسکۆوە کرد، یٔەو ڕێكخراوانە پێیان ڕاگەیاندین کە لە دوای ساڵی ٢٠١٩وە هیچ هەڵسەنگاندنێکی جیهانی پەروەردەیی  باوەڕپێکراو بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیەکانییەوە نەكراوە.

چوارەم: لە ساڵانی ڕابردوودا یٔەم پۆلێنکردنە  لەلایەن کۆربەندی یٔابووری جیهانییەوە كراوە،  بە پشت بەستن بە چەندین  داتا و یٔاماری ڕێکخراوەکانی  دیکە، بۆ نمونە داتای ڕووپێوی‌ هێشوویی‌ فرە نیشاندەر MICS هەڵسەنگاندنی فێربوون وەك ( TIMSS, PIRLS, PISA, SACMAQ, ASER,EGRA) هەروەها چەندین سەرچاوەی دیکە ، هەرێمی کوردستان بەشداری هیچ کام لە هەڵسەنگاندنانەی نەکردووە، هەروەها هیچ کاتێکیش داتاکانمان بۆ یٔەم کۆربەندانە نەناردووە  و هەرێمی کوردستان وەك هەرێمێک  نەیتوانیوە بەشداری یٔەم جۆرە پۆلێن کردنانە بکات، چونکە یٔەم جۆرە پۆلێنانە تەنها بۆ دەوڵەتانە . 

پێنجەم: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار هەوڵیداوە کە بچێتە  ناو ڕیزبەندی یٔەم پۆلێنكردنانە، بەڵام ڕێکخراوەکان پێیان ڕاگەیاندووین، کە یٔەوان تەنها دەتوانن داتای عێراق وەربگرن و پۆلێنی بکەن، نەك هەرێمێك لە نێو وڵاتێكدا ، لە دواین پەیوەندیمان بۆ پەیمانگای یٔاماری یونسکۆ  لەبەرواری (   23/3/2021  ) کە داوامان لێکردوون  کارمان لەگەڵ بکەن و ناومان بچێتە نێو ڕانکینگی یٔەوان  و پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەدەستهێنانی یٔامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ( یٔامانجی چوارەم کە تایبەتە بە پەروەردە ) دیاری بکەن، بەڵام  رایانگەیاند داتا  بەجیا لەسەر یٔاستی هەرێم و پارێزگا وەرناگرن و تەنها دەتوانن داتاکانی عێراق وەك وڵاتێك لە پۆلێنەکانی خۆیاندا تۆماربكەن.

شەشەم: سیستەمی پەروەردەی  هەرێمی کوردستان کە (k-12)یە،  زۆر جیاوازە لەگەل سیستەمی خوێندنی عێراق، کە سیستەمی ( 6-3-3)  تەنانەت، جیاوازیشە لەڕووی پرۆگرامەکانی خوێندنیشەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی چەندین  ڕێکخراوی جیهانی، بۆ نمونە ڕاپۆرتی یونسێف كە بە  ناونیشانی ( cost for education) ڕاگەێنرا، یٔەوە یٔاشكراكراوە كە  لە ڕووی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان باشترە بە بەرواوورد لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەراست و خوارووی عێراق، هەروەها یٔەگەر سەیری دواین داتای ڕووپێوی فرە نیشاندەر بکەین کە چەندین بوار لە خۆ دەگرێت، یەك لەوانە پەروەردەیە، هەرێمی کوردستان لە چەندین بوار لە پێشەوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە.

حەوتەم: ڕێكخراوی یونسێف هەڵسەنگاندنی نیشتیمانی، بە هۆی كۆكردنەوەی زانیاری و چۆنیەتی  و كوالیتی فێربوون لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا كردوە، بەڵام تا یٔێستا یٔەنجامەكەی ڕانەگەیەنراوە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، یٔەنجامەکانی بەراورد  کردووە بە چەندین وڵاتی دیکە، ڕاستە هەرێمی کوردستان  لە دواوەی چەندین وڵاتی پێشکەوتووەوەیە بەڵام لە پێشەوەی  چەندین  وڵاتی دیكەشە. 

هەشتەم : یٔەمرۆ دوای ناردنی یٔیمەیل بۆ کۆربەندی یٔابوری جیهان ( داڤۆس ) ، کۆربەندی ناوبراو بەرێز ( Oliver Jabbour) ی دەستنیشان کرد بۆ مەبەستی روونکردنەوە سەبارەت بەم بابەتە، بۆیە بەڕێز یٔۆلیڤەر لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لە وەتس یٔاپ بە یٔێمەی ڕاگەیاند کە یٔەم زانیارییە بە شێوەی ڕاپۆرت لە سالێ ٢٠١٩ لە ژێر ناونیشانی (The global competitiveness report ) دەرچووە، لەبەر یٔەوەی لە عێراق داتای تەواو نەبووە بۆیە نەمانتوانیوە عێراق بخەینە نێو یٔەم ڕاپۆرتە، بۆیە یٔەگەر لە داهاتوو عێراق داتا بەردەست بخات یٔەوا کاری لەسەر دەکەن .

لەکۆتایدا جەختدەکەینەوە كە یٔێمە لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ یٔەوەی ڕەزامەندی بەدەستبهێنین وەک هەرێمی کوردستان بەشداربین لە ڕیزبەندی پەروەردەیی جیهانی، لەماوەی ٢٩ ساڵی رابردوو هیچ کات پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەو ڕیزبەندیانەدا نەبووە. هاوتەریب بەو هەوڵەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرالیش لەهەماهەنگیداین بۆ یٔەوەی هەرێمی کوردستانیش بەشداربێت لە تاقیکردنەوە جیهانیەکان، بەتایبەتی لە بابەتی زانستەکان و بیرکاری کە بۆ قۆناغی چوارەم و هەشتەمی بنەڕەتی سازدەكرێن.

یٔەوە رادەگەیەنین بواری پەروەردە و فێربوون لەهەموو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا روبەرووی یٔالێنگاری بۆتەوە واباشترە یٔەو جۆرە لە میدیا خوێندنەوەی هەبێت بۆ یٔەو دیاردە جیهانیە کە لە یٔێستادا هیچ کەرت و کایەیەکی کۆمەڵگاکان وەک سەردەمی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە. 

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی 
٣٠ ی ٤ ی ٢٠٢١
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×