سەندیكای كرێكاران: لەمساڵدا 10 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە
  2021-05-01       494       

سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی رابردوی ئەمساڵدا 10 كرێكار لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: چالاك رەئوف، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، ئەمڕۆ 1ی ئایار  لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا، بە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی وت" لەم ڕۆژەدا پەیاممان جێبەجێ كردنی دەستەبەری مافی كرێكارانە وپێویستە كاربكرێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی چینی كرێكاران و چونكە ئەوان لەدۆخێكی خرابدان.

وتیشی: كرێكاران  روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە هەروەها چەندین كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەست داوە.

لەبارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران، چالاك رەئوف وتی: ساڵی رابردو 30 كرێكار گیانیانلەدەست داوە و هەروەها لەچوارمانگی ئەمساڵیشدا 10 كرێكار لە هەرێمی كوردستان لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×