جڤاتی گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی لەبارەی هاوپه‌یمانی
لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و
دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر
سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به ئاماده‌بونی، شێخ كامیل
قادر و سه‌فین مه‌لا قه‌ره و ئاسۆ ڕه‌حیم، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، جڤاتی
گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
بەپێی ماڵپەڕی رەسمی گۆڕان، جڤاتی گشتی پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه
تایبه‌ت به دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه و هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی
كرد.
پێشڕه‌و ڕه‌ئوف
سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق، كارنامه‌ی كاندیده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت خزمه‌تی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی
ئه‌وله‌ویه‌تبێت و ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
وتیشی: ئه‌ندامانی
جڤات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچونی خۆیان خستوه‌ته‌ڕو، بۆچونهكانیانمان به‌ڕاسپارده
ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كردوه‌و گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.