وێنە..رێپێوانی حزبی شیوعی کوردستان لە یەکی ئایاردا لە سلێمانی
  2021-05-01       700       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەدروشمی "دابینکرنی هەلیکار یان پێدانی بیمەی بێکاری" رێپێوانی حزبی شیوعی کوردستان بۆ باشكردنی ژیانی كرێكاران لە سلێمانی دەستی پێکرد.

ئاوێنە، زریان محەمەد: کۆمیتەی یەکی ئایار و حزبی شیوعی کوردستان بۆ داواکردنی مافی کرێکاران ڕێپێوانێکیان لە شەقامی سالم سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی ڕێکخست.

لە رێپێوانەكەدا چەندین داواکاریان ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ باشکردنی ژیانی کرێکاران لەهەرێمی کوردستان.

عوسمان زیندانی، بەرپرسی کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" ئامانجمان لەم خۆپیشاندانە بەبیرهێنانەوەی دەسەڵاتە لە خراپی ڕەوشی کرێکاران و بێبەشکردنیانی مافەکانیان لەلایەن خاوەکارانەوە وە نەدانی بیمەی بێکاری."

راشیگەیاند" لەئێستادا بێکاریسەکی گەورە ڕویکردۆتە ناو کرێکاران هەربۆیە حکومەت دەبێت بیر لەژیانی کرێکاران و بێکاران بکاتەوە بەڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن و پێدانی بیمەی بێکاری."

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×