جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی لەبارەی هاوپه‌یمانی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به ئاماده‌بونی، شێخ كامیل قادر و سه‌فین مه‌لا قه‌ره و ئاسۆ ڕه‌حیم، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
بەپێی ماڵپەڕی رەسمی گۆڕان، جڤاتی گشتی پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت به دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه و هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد.
پێشڕه‌و ڕه‌ئوف سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی كاندیده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت خزمه‌تی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تبێت و ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
وتیشی: ئه‌ندامانی جڤات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچونی خۆیان خستوه‌ته‌ڕو، بۆچونه‌كانیانمان به‌ڕاسپارده ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كردوه‌و گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت