نرخی بەنزین هەرزان دەكرێت
  2021-05-01       1213       


پارێزگاری هەولێر بە فەررمی وشكەساڵی لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگاكە ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، پلانی هەرزان كردنی نرخی بەنزین دادەنێن.

ئاوێنه‌: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمساڵ وێڕای ئەو هەموو گرفت و قەیرانانەی لەناوچەكە و جیهان و كوردستان هەیە، بابەتی وشكەساڵیش دروست بووە، ئێستاش هەولێر دابەی سەر سێ زۆن بووە، لەناوچە شاخاویەكان لەمەترسی وشكەساڵی دەرچوو، لەشەقڵاوە تا هەولێر و بەڕانەتی چاوەڕوان دەكرێت تاڕاددەیەك بەرهەمە كشتوكاڵیەكان نەفەوتێ، بەڵام زۆنی دەشتی هەولێر لەمەخموور و گوێڕ دەورووبەری دە١٠٠٪ وشكەساڵیە.

دەشڵێت: “لەهەفتەی ڕابردوو ڕێوشوێنەكان دەستی پێكردوە، دەبێت پلانمان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی وشكەساڵی، بەداخەوە چەندین جاریش لەهەولێر بۆڕی ئاوی ئیفراز شكا ئەمانەش گرفتمان بۆ دروست دەكات، چەند بیرێك وەستاون چاوەڕوان دەكرێت لەچەندمانگی داهاتوو ژمارەیەك بیری تریش بوەستێت، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین ئاو بەفیڕۆ نەدەن.

لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ پارێزگاری هەولێر وتی، “لەچوارچێوەی بڕیارەكان پڵانی خۆمان داناوە تاوەكو كەمترین زیانمان هەبێت، بڕیارەكانیش بۆ پاراستنی تەندرستی هاووڵاتیانە”.

وتیشی، “بەداخەوە تەنها باس لەهەولێر دەكرێت نرخی بەنزین بەرزبۆتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین سێ هۆكاری هەیە، دوو هۆكار بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نەوتی خاوە، هۆكارێكی تریش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتی بەنزینە، چونكە ڕاپۆرتە پزیشكیەكان باس لەمەترسیەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەكەن بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین، بۆیە دەرزوازەكان كۆنتڕۆڵكراون لەناوخۆش ئەوەكراوە بەنزینی خراپ بەرهەم نەیەت، لەگفتووگۆشداین بۆ دابەزینی نرخی بەنزین”.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×