2021-05-02   386     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌ندینخانه‌یه‌كی موسه‌ننا 21 (بیست و یه‌ك) زیندانیكراوی دۆسیه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵاتون.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، یه‌كشه‌ممه له به‌ندینخانه‌ی "هیلال"ی پارێزگای موسه‌ننا كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌كان و دۆسیه‌ی تیرۆر، 21 (بیست و یه‌ك) زیندانیكراو هه‌ڵبێن، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیربكه‌نه‌وه و گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناو شاری موسه‌ننا و ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناو شاری موسه‌ننا و ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی موسه‌ننا بگرن.
ئه‌وانه‌ی له به‌ندینخانه‌ی "هیلال" هه‌ڵاتون ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 (بیست) زیندانیكراو ده‌بێت
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د مه‌نفی پارێزگاری موسه‌ننا، هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌ركدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی زیندانیكراوه‌كان، له‌ئێستاشدا ئه‌وانه‌ی له به‌ندینخانه‌ی "هیلال" هه‌ڵاتون ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 (بیست) زیندانیكراو ده‌بێت.
وتیشی، "بڕیارمانداوه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كان ده‌كرێت".