كوللـه‌ زیانی گه‌وره‌ی له‌ جووتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه‌
  2021-05-02       177       
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ باران كه‌م باریوه‌ له‌ ئێستادا کوللـە زیانی به‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی جوتیارانی مه‌ریوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یاندووه‌.

ئاوێنە: محه‌مه‌د ره‌حیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مه‌ریوان رایگه‌یاندووه‌، كه‌ کوللە هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌ هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵ و زیانێكی زۆری به‌ به‌رهه‌می جوتیاران گه‌یاندووه‌.

ره‌حیمی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشی کوللە زۆربه‌ی گونده‌كانی قه‌زای مه‌ریوانی گرتوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 820 دۆنم زه‌وی ژه‌هراوی كراوه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی کوللە و هه‌وڵه‌كانیشان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مه‌ریوان راشیگه‌یاندووه‌، تا ئێستا بڕی 550 لیتر ژه‌هری شل به‌سه‌ر جوتیاران و باخه‌وان به‌شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر دابه‌شكراوه‌.

بێ بارانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو بوه‌ته‌ هۆكاری زیادبوونی کوللە له‌و ناوچه‌یه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×