بەهۆی ’’زۆری توشبوون و مردنی کارمەندێک’’ کارەبای سلێمانی دەوامی ڕاگرت
  2021-05-02       270       
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند، به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێك، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوام لەو بەشە ڕادەگیرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین کە "له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه‌ ڕاده‌گیرێت."

دەشڵێت، "بۆیه‌ داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه‌ و تاپۆ و ڕوخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن."
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×