وەزیری پەروەردە: پلان هەیە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە
  2021-05-02       632       

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پلان هەیە دوای جەژن دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و باس لەوەشدەكات، پسپۆڕانی وەزارەتەكەی كار لەسەر پوختكردنەوەی وانەكان دەكەن.

ئاوێنه‌: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داخستنی دەرگای قوتابخانەكان دیاردەیەكی جیهانییە و تایبەت نییە بە هەرێمی كوردستانەوە و هیچ وڵاتێك لە جیهاندا نییە كوالێتی خوێندنەكەی لە دوای كۆرۆناوە، وەك پێش بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بێت.

وتیشی، داخستن و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بە پێی راپۆرت و لێكدانەوە تەندروستیەكان و دوو ملیۆن كەس جوڵەیان لە ناوەندەكانی خوێندندا هەیە و ژیانی قوتابیان و مامۆستایانیان بەلاوە گرنگە.

وەزیری پەروەردە باسی لەوەشكرد، كە پلانیان داناوە بۆ دوای جەژن دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و بۆ ئەوەش پسپۆرانی وەزارەتەكەیان سەرقاڵی پوختكردنەوەی وانەكانی خولی یەكەم و خولی دووەمن.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بە تایبەتی یونیسێف لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ دانانی ستراتیژێك بۆ قەرەبووكردنەوەی خوێندن و دوبارە بونیاتنانەوەی پرۆسەی خوێندن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×