ئەمریکا: هاوشانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان دەمێنینەوە تا كۆتایی هاتنی داعش
  2021-05-02       287       

کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر  رایدەگەیێنێت، "ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە راوەستان هاوشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکانی دیکە". 

ئاوێنه‌: پەیامەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە هێرشێکی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون.

لە پەیامەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێزانەکانی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ گیانیان سپارد. 

لە لەكاتژمێر12:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1-5-2021 لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×