هەپەگە: لە ئاڤاشین، زاپ و هەفتانین 17 سەربازی توركیا كوژران
  2021-05-02       682       

هەپەگە كوژرانی 17 سەربازی توركیای لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و هەفتانینی باشوری كوردستان راگەیاندو دەشڵێت: دو گەریلایان لە شەڕی ناوچەی زاپ شەهید بون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێرشی سوپای توركیا لە ماوەی 30ی نیسان تاوەكو ئەمڕۆ 2ی ئایار، 17 سەربازی توركیا كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەشت لەو سەربازانەی توركیا لە شەڕەكانی ناوچەی ئاڤاشین، پێنجیان لە ناوچەی زاپ و چواریان لە ناوچەی هەفتانین كوژراون كە یەكێكیان فەرماندەیەكی پلەدار بوە.

راگەیەندراوەكەی هەپەگە ئاشكراشیكردوە كە رۆژی 29ی نیسان، دو گەریلایان بەناوەكانی (دەلال و ڤیان) لە دوای شەڕی قارەمانانە لە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا، لە شەڕی زاپدا شەهید بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×