2021-05-03   481     
ئاسۆس هەردی، نوسەر و ڕۆشنبیر لەبارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان دەدوێت و رایدەگەیەنێت، ئه‌م سه‌رده‌مه یه‌کێکه له تارکیترین سه‌رده‌مه‌کان بۆ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین، ئه‌مه‌ی ئێستا ڕوده‌دات مه‌ترسیه‌که‌ی له‌وه‌دایه "شه‌رم نه‌ماوه له‌گرتنی ئازادیخوازان و چالاکوانان به‌ڕۆژی ڕوناک و به‌ئاشکرا" به به‌کارهێنانی داموده‌زگای دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌ڵێن "ئێمه‌ین که ئاواده‌که‌ین و ئێمه‌ین سزای ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌ده‌ین، که داکۆکی له‌ئازادی بیروڕاده‌ربڕین ده‌که‌ن".
ئاوێنه: ئاسۆس هەردی ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندن بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئه‌م سه‌رده‌مه یه‌کێکه له تارکیترین سه‌رده‌مه‌کان بۆ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین، ئێمه له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئازادییه‌ک هه‌بو هه‌مو که‌سێک ده‌یتوانی قسه‌ی خۆی بکات، به‌ڵام ئامڕازه‌کانی بڵاوکردنه‌وه له‌به‌رده‌ست نه‌بون، له‌دوای دوهه‌زاره‌کانه‌وه کاتێک که شه‌ڕی نێوان حیزبه‌کان ته‌واو بو ده‌رفه‌تێک دروستبو کاری ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام دواتر له‌دوای 2003وه کرانه‌وه‌یه‌ک له عێراق به‌گشتی له‌دوای ڕوخانی به‌عسه‌وه و له‌کوردستانیش هاته ئاراوه، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یدابوون، که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان په‌یدابون، وێبسایت و ماڵپه‌ره‌کان په‌یدابون، به‌پێی گه‌شه‌کردنی ئه‌م میدیا و دامه‌زراوه ڕۆژنامه‌وانیانه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو سه‌رکورتکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن و پێشێلکردنی مافه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردستاندا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیادیانکرد".
ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی میدیای ئازاد له‌کوردستان که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار که‌می لێماوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌ربڕینه له کۆمه‌ڵێک ماڵپه‌ر به‌ئاستێکی زۆر که‌می توانای ماددی له‌ڕاستیدا مونافه‌سه ناکه‌ن به‌ڵکو شه‌ڕی به‌رده‌وام بون ده‌که‌ن، چونکه یه‌کێک له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کان له‌کوردستاندا ئه‌وه‌یه که هه‌لومه‌رجێکی یه‌کسان بۆ ململانێی نێوان میدیاکان نییه بۆنمونه له‌کاتێکدا ماڵپه‌رێک به‌هه‌زارحاڵ ناتوانێت پێنجه‌سه‌د هه‌زار دینار به‌ڕۆژنامه‌نوسێک بدات کاری بۆ بکات که‌ناڵ هه‌یه به‌هه‌زاران دۆلار ده‌به‌خشێت له‌به‌رئه‌وه کێبڕکێ نه‌ماوه، ناتوانرێت کێبڕکێی ئه‌م له‌شکره ڕاگه‌یاندنه گه‌وره‌یه که به ملیۆنان دۆلار پاره تێیدا خه‌رجده‌کرێت، کێبڕکێی ئه‌مه ناکرێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا پلان بو بۆ نەهێشتنی میدیای سەربەخۆ لەهەرێم، کاتێک بە ملیۆنان دۆلاری لە هەندێک میدیادا خەرج کرا، لەوەڵامدا ئاسۆس هەردی وتی، "بێگومان نه‌ک به‌رنامه بو ته‌نها بۆ نه‌هێشتنی میدیای سه‌ربه‌خۆ به‌ڵکو به‌رنامه‌یه بۆ داگیرکردنی هه‌مو فه‌زای ڕاگه‌یاندنی کوردستان، گرنگی میدیا له‌سه‌ر ڕای گشتی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵگه چه‌ند گه‌وره‌یه، دیاره حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش ڕه‌نگه له‌ئێمه‌ش باشتر ئه‌مه بزانن بۆیه له‌کاتێکدا که موچه‌ی خه‌ڵک ده‌بڕن و ناتوانن موچه‌ی خه‌ڵک دابین بکه‌ن به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌وه‌دا خه‌رجده‌که‌ن چونکه دیانه‌وێت کۆنتڕۆڵی فه‌زاکه بکه‌ن و له‌مه‌یدانه‌که که‌س نه‌مێنێته‌وه بێجگه له‌خۆیان".
لەبارەی دەستگیرکردن و سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لەهەرێمی کوردستان بەیاسای تیرۆر دەڵێت، "ئه‌مه په‌یامێکی ئاشکرایه که ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئێمه‌دا نه‌جوڵێته‌وه چاره‌نوسه‌که‌ی ئه‌مه ده‌بێت وه‌کو بینیمان دروستکردنی سیناریۆی ساخته بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌نوسه گه‌نجه‌ی که به‌داخه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ناحه‌ق و به‌نایاسایی له زینداندانه‌کان توندکراون ئه‌مه چیرۆکێکی کۆنه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌مو کاتێک له‌مجۆره ده‌که‌ن کاتێک که سزای ناحه‌قی ڕۆژنامه‌نوسێک یان چالاکوانێک ده‌ده‌ن زیاتر له‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت که‌سه‌که ته‌مێ بکه‌ن مه‌به‌ستیانه په‌یامێک به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نن، که هه‌رکه‌سێک قسه‌بکات چاره‌نوسه‌که‌ی ئاوایه، له‌و ڕوه‌وه که ڕۆژنامه‌نوسه‌کان دیارن و له‌میدیاکاندا ده‌بینرێن ئه‌مه په‌یامێکه به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت ئێمه له خه‌ڵکی دیار ده‌ستی لێناپارێزین له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی ده‌بێت ئاگای له‌خۆی بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ قسه‌یه‌ک نه‌کات ئه‌مانه شتێکی تازه نیین له‌کوردستاندا، چڕبونه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی حزبه‌کان به‌سه‌ر داموده‌زگاکاندا به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕاستیشدا له‌ناو حیزبه‌کانیشدا بنه‌ماڵه‌کان کارێکی کردووه که واقعی ئه‌مجۆره ڕووداوانه گه‌وره‌تره".
ئاسۆس هەردی باسی لەوەشکردوە، "بڕوام وانیە ئه‌مجۆره سه‌رکورتکردنانه تاسه‌ر بتوانێت بچێته‌سه‌ر، بڕواشم به‌وه نییه ئه‌مجۆره سه‌رکورتکردنانه بتوانێت به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆنترۆڵ بکات، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندوه، ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌گرن کۆمه‌ڵێکی تر دروستده‌بێته‌وه، حاڵی حازر هه‌یه له‌و چالاکی و ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌بینیین بۆنمونه دژی ده‌ستگیرکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانانه ڕۆژانه سازده‌کرێن، له یاده‌کانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوساندا ده‌یبینیین، له‌ساته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا ده‌یانبینیین بۆیه ئه‌وه خه‌یاڵێکی خاوه ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ کوردستان به‌ڵکو بۆ هه‌مو دنیاش ڕاسته هه‌ر سیاسیه‌ک پێی وابێت له‌ڕێگه‌ی زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژییه‌وه ده‌توانێت هه‌تاسه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی کۆنترۆڵ بکات".
ئاسۆس هەردی وتیشی، "ئه‌مه‌ی ئێستا ڕوده‌دات مه‌ترسیه‌که‌ی له‌وه‌دایه شه‌رم نه‌ماوه له‌گرتنی ئازادیخوازان و چالاکوانان به‌ڕۆژی ڕوناک و به‌ئاشکرا به‌به‌کارهێنانی داموده‌زگای دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ین که ئاواده‌که‌ین و ئێمه‌ین سزای ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌ده‌ین که داکۆکی له‌ئازادی بیروڕاده‌ربڕین ده‌که‌ن و ئه‌و چالاکوانانه سزاده‌ده‌ین که داوای مافی خه‌ڵک و ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن مه‌ترسی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه جۆرێک له‌چاوقایمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه پیشانده‌دان ئه‌گه‌ر جاران خۆدزینه‌وه هه‌بو و ده‌یانوت ئه‌وه‌تا لێکۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌که‌م، ئێستا به‌ڕاشکاوی پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین و ده‌یکه‌ین و کێش ئازایه با قسه‌بکات".