حکومەتی هەرێم پرۆژەکانی بەڵێندەران پشتگوێ دەخات
  2021-05-03       724       
لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندران نیگەرانن بەرامبەر بە بڕیارەکانی حکومەت کە بۆتە هۆی پشتگوێ خستنی پرۆژەکانیان.

ئاوێنە - زریان محەمەد: میران کامل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە ئاوێنەی وت "چەند ساڵێکە بەڵێندەران پارەکانیان ڕاگیراوە توشی قەیرانی زۆربونەتەوە، بە سەدان پرۆژە ڕاگیراوە کە ساڵی رابردوو چەند پرۆژەیەک پارەی بۆ دەرچوو بەڵام تائێستاش پارەکانیان بۆ خەرجنەکراوە".

وتیشی "حکومەتی هەرێم لە ئێستادا بودجەی داڕشتۆتەوە بەشێوازێک کێشەی بەڵێندەران و قەرزی بانکی بەڵێندەران و پرۆژەکانی پشتگوێ خستووە و دەیەوێت پرۆژەی تازە بکات ئەمەش جێگەی ناڕەزایەتی کۆی بەڵێندەرانە، بەمەش ناچار دەبین هەڵوێستی ترمان هەبێت چونکە ئێمە چاوەڕێ بوین لەدوای پەسەندکردنی بودجەو هاتنی پارە حکومەت قەرەبوی پرۆژەکان".

ئاماژەی بەوەشدا "چەندین پرۆژەمان هەیە لەساڵەکانی ٢٠١٤ وە ڕاوەستاون ئێمە چاوەڕێ بون حکومەت قەرەبوی ئەوانە بکاتەوە نەک پرۆژەی نوێ ڕابگەیەنێت بۆیە داوا لەحکومەت دەکەین هەستێت بە چارەسەرکردنی کێشەی بەڵێندەران و ئاوڕدانەوە لەپرۆژەکان کە بە هەزاران پرۆژە لە سنوری شاری سلێمانی ڕاوەستاوە، یەک ترلیۆن دیناری عێراقی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بانقەکاندا ڕاگیراوە".

لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت لەبری ئەوەی ساڕێژی برینەکان بکات ئەوەندی دیکە رەوشیان خراپ دەکات و بەرەو مایەپوچونیان دەبات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×