لەماوەی چوار مانگدا پێشێلکاری بەرامبەر ٣٦ ڕۆژنامەنوس کراوە
  2021-05-03       566       
لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت "لەماوەی چوار مانگدا ٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە".

ئاوێنە - زریان محەمەد: لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی سەنتەری میترۆ ئامارێکی چوار مانگی ئەمساڵی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە کەوێنەیەکی لای ئاوێنەیە" لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢١/٤/٣١ لەهەرێمی کوردستان ٤٩ پێشلکاری بەرامبەر بە ٣٦ ڕۆژنامەنوس و دەستگاکانی ڕاگەیاندن کراوە".

ئامارەکە ئەوەشی تیادا هاتووە "جۆرکی پێشێلکاریەکان ٢٣ ڕێگری لەکاری ڕووماڵکردن ١٥ پێشێلکاری و هەڕەشە و سوکایەتی ٦ زەوتکردنی کەلو پەلی ڕۆژنامەنوسان ٥ دەست بەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا".

بەپێی ئەم ئامارەی سەنتەری میترۆ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ لەماوەی چوارمانگدا ٨٨ دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن و ڕێگریکردن هەبووە.

سەنتەری میترۆ هیواخوازە بتواندرێت لەداهاتودا شانازی بەوەوە بکەن کەهیچ ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی کارەکەیەوە یان بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە لەزینداندا نەبن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×