لەسەر بابەتی نوێژی جەژن لەناو مزگەوتەکان رێنمایی و بڕیاری نوێ دەردەکرێت
  2021-05-03       727       
وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بابەتی نوێژی جەژن لەناو مزگەوتەکان رێنمایی و بڕیاری نوێ دەردەکرێت و هاوڵاتیانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

ئاوێنە: د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی رایگه‌یاند: "لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریداوه‌ كه‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ بێت، بۆ مزگه‌وته‌كانیش ئێمه‌ رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ین و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌".

رۆژی هه‌ینی 30ی نیسانی 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌ باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.

لە بڕیارەکەدا هاتووە: قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان لە کاتژمێر 12:00ی دوایین شەوی مانگی رەمەزان تا کاتژمێر 12:00ی شەوی سێیەم رۆژی جەژن دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×