بەرهەمهێنانى کارەبا لەهەرێم زیاد دەکات
  2021-05-03       487       
وێستگەیەکی دیکەی کارەبا لەگەرمیان دەست بەبەرهەمهێنان دەکات دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تى كاره‌باش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وێستگەی بەرهەمهێنانی (165) مێگاواتی گەرمیان، دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا دەکات‌و دەخرێتەسەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان (kv132)".

هه‌ر له‌و ڕاگەیەندراوه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه‌، "بڕیارە تاوه‌كو ڕۆژى 15ى 5ى 2021 لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا بکرێت، لەوێستگەکە کە زۆربەی کارەکانی تەواوبووە، بۆ ئەوەی دەست بەبەرهەمهێنان بکات‌و بخرێتەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی، ئەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات بۆ ( 3700-3800)".

لەناوەڕاستى ئەم مانگەدا 165 مێگاوات کارەبا دەچێتە تۆڕى کارەباى نیشتیمانى هەرێمى کوردستانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×