موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
  2021-05-03       358       
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەنەوە کە لە ئەمڕۆوە تا رۆژی چوارشەممە موچەی مانگی (12)ـی ساڵی رابردوی وانەبێژان خەرج دەکرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 12ساڵی رابردوی وانەبێژان.

ئەوەش هاتوە، ئەمڕۆ دوشەممە و سێشەممە تەنها پارەی مامۆستایانی ناوەندی شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی ڕزگاری دابەش دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممەش پارەی مامۆستایانی گوندەکان دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و ناسنامە کەسی پێبێت و لەکاتی سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش ڕێکارەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×