لە ماوەی دوو مانگدا نزیکەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکانی سلێمانی دراوە
  2021-05-03       283       
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی دوو مانگدا هەزار و 444 سەرپێچییان تۆمارکردووە و بەوهۆیەوە بە بڕی نزیكەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکان دراوە.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێکی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی کە تێیدا هاتووە، “لە ماوەی دوو مانگدا، واتە مانگەكانی ئازار و نیسان، لیژنەکان ، 12 هەزار و 725 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و 154 شوێنیش داخراون.

بەپێی ئەو داتایەی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە 16 شوێن لەو شوێنانەی سەردانیكراون، بەهۆی سەرپێچیی قورسەوە، دراونەتە دادگا.

لیژنەکانی قائیمقامیەت لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان چڕترکردووەتەوە و بەشێك لەو شوێنانەی تایبەت بوون بە دروستكردن و فرۆشتنی شەربەت و خواردن و شرینی، سزادراون و داخراون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×