سەرۆکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستوور لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو کۆبویەوە
  2021-05-03       362       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستوور لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان کە تا ئێستە لەپەرلەمان پەسەند نەکراوە و لە خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هەوڵێک هەبوو بۆ نووسینەوەی، لەگەڵ هەریەکە لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوو کۆدەبێتەوە.

پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد تا ڕۆژی 15ی ئایاری 2021 سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

لە 25-09-2009 پەرلەمان پڕۆژەی دەستووری پەسندکرد، بەڵام لایەنەکان لەسەری کۆک نەبوون، هەربۆیە کاری پێنەکرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×