پارێزگاری سلێمانی: قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژن تەنھا بۆ ئۆتۆمبیلە
  2021-05-03       969       
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەبەستیان لەقەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلە، نەك كەرەنتینەی گشتی.

ئاوێنە: د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، مەبەستیان لەبڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ قەدەغەی هاتووچۆی گشتی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان ئەوەیە هاتووچۆی ئۆتۆمبیل نابێت، نەك كەرەنتینەی گشتی، چونكە ئەزموونی جەژنەكانی رابردوو سەلماندوویانە جوڵەی ئوتومبیل كارەساتی بەدوای خۆیدا هێناوە،

بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن لەڕۆژانی جەژندا.

هەفتەی رابردوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا، رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆ بێت.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×