عەمید سەرحەد لەبارەی پەیوەندیكردنی بە یەكێتییەوە: نە عەیبەیەو نە بە دزییەوە دەبێت
  2021-05-03       1449       

عەمید سەرحەد، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك لەسەر پشكی پارتی، لەبارەی پەیوەندیكردنی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، یەكێتی بون نە عەیبەیەو نە بە دزییەوە دەبێت.

ئاوێنە: عەمید سەرحەد، لە رونكردنەوەكەیدا كە ئەمڕۆ دوشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، رەتیكردۆتەوە پەیوەندیی بە هیچ حیزبێكەوە كردبێت.

بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك وتویەتی"من لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتوم، پەيوەندی حيزبيم به هيچ حيزبيكەوە نيیه."

عەمید سەرحەد ئەوەشی خستۆتەڕو"له 16ی ئوكتۆبەرەوە ئەو كێشانەی هەمبون چارەسەر نەكراون.  بەداخەوە ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانم، پارتی نەی كردوه  کە لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بوم و لەسەر غائب بون و بەجێهێشتنی کەرکوک."

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە "چەند جار وەزیری ناوخۆ و سەرۆك وەزیران سەردانی هەولێریان کرد، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ، بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئاڵۆزتریان کرد."

 

یەکێتی بوون نەعەیبە ! نەبەدزییەوە دەبێت.! لەساڵی ١٩٧٦ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوری کاریگەری تەواوی هەبووە ، لەساحەکەدا...

Posted by ‎عميد سرحد‎ on Monday, May 3, 2021
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×